موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بێدەنگیی هەڵبژاردن دەبێت، واتە هیچ بانگەشەیەک ناکرێت لەو رۆژەدا.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا نووسیویەتی: “رۆژی چوارشەممەی داهاتوو (کۆچی دوایی پێغەمبەری مەزن) دروودی خودای لەسەر بێت، رۆژی بێدەنگی هەڵبژاردن و عەقائیدییە. دەبێت هەمووان پابەندبن پێیەوە.”
سەدر مەبەستی لە بێدەنگی هەڵبژاردن ئەوەیە کە لەو رۆژەدا بانگەشە ناکرێت، داواشی کردووە هەمووان پابەندبن بە بانگەشەنەکردن لەو رۆژەدا.
لەو رۆژەدا، موسڵمانانی شیعە مەزهەب یادی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام دەکەنەوە، بەڵام سوننە یادی ناکاتەوە.
زانایانی شیعە پێیانوایە پێغەمبەری ئیسلامی لە 28ی مانگی سەفەری هیجری کۆچی دوایی کردووە، بەڵام زانایانی سوننە دەڵێن، پێغەمبەر لە 12ی رەبیعی ئەوەلی ساڵی 11ی کۆچی، کۆچی دواییکردووە.
رووداو