بۆچی پارتی؟

پارتی دیموکراتی کوردستان، گەورەترین پارتی باشووری کوردستان لە رووی جەماوەرەوە، وەک تاکە حزب لە هەڵبژاردنی ڕابردووی عێراق زۆرترین کورسی بەدەستهێنا وەک تاکە حزب له سەرتاسەری عێراق.

بڕیارە 10ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئایە پارتی ئەتەوانێت وەک هەڵبژاردنی پێشوو زۆرترین کورسی وەک تاکە حزب بە دەست بهێنێتەو؟

لەگەڵ دەسپێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئامادە بوونی سەرۆک بارزانی لە ١١ ئەیلوول بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق، بە متمانەوە دەیڕوانیە دۆخی هەڵبژاردن و جۆش وخرۆشێکی تری دایە ئەندام و لاینگرانی پارتی کەوا سەرکەوتنێکی گەورە تۆماردەکەن، بەو واتاییەی پارتی وەک هەمیشە پێشەنگ دەبێت.

ئەرک و بەرپڕسیارەتی پەڕلەمانتارانی لە چوارچێوەی خزمەت بە قەزیەی نەتەوایەتیەوە گرێدا ئاماژەشی بەوەدا کەوا خزمەتکردن بەخەڵکی کوردستان ئەرک و بەرپڕسیارەیتی سەرەکی پەڕلەمانتارانە.

هۆکاری زیادبوونی و هەڵکشانی جەماوەری پارتی

رۆژ لە داوی رۆژ جەماوەری زیاتردەبێت
پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە ویستوویەتی خزمەتی زیاتر بکرێت بە کوردستان. گرفتی ناوچە جێناکۆکەکان و چارەسەرێکی ڕیشەیان بۆبدۆزرێتەوە بۆ زیاتر بوژانەوە و هێنانەکایەوەی دۆخێکی جێگیر و سەقامگیرتر، کەوا بەبەشێک لەخاکی کوردستانی دەزانێت دیارە پارتی بۆمەسەلەی نەتەوەیش دیوێکی زۆر روونی هەیەو هیچ کاتێک سازش لەسەر مافەکانی گەلی کوردستان ناکات، دیارترین سازش نەکردن ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوو لە کەرکوک.

پارتی دیموکراتی کوردستان پێی وایە زۆر جار قوربانیی داوه‌ له‌پێناو مافه‌ ڕه‌واكانى گه‌له‌كەیدا و ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ پارتى حزبێك بووه‌ خۆى به ‌خاوه‌نی پرسى كورد و پێكهاته‌كانى كوردستان زانیوه.

هەمیشە پارتی بانگەشی ئەوەیکردووە، دەنگدان بەپارتی دیموکراتی کوردستان واتا: پێگەو هێزی کوردستان قایم و سەقامگیرتردەبێت.
ئەمەش هۆکارێکی ترە کەوا دەکات تاک دەنگبدات بە حزبێک بتوانێت خواست و مافەکانی بەدیبێنت، بەرگری بکات لە مافەکانی لە پەڕلەمانی عێراق، وە بتوانێت پارێزگاری بکات لە خاک و هێنانەکایەوەی خۆشگوزەرانی وبوژانەوەی زیاتر و سەروەریەکانی بپارێزێت کەوا مێژووێکی مەزنی قوربانیدانی لەپشتە.

پارتی جیا لە مانەش هەمووی حزبێکی تۆکمەو یەکگرتووە و خاوەن سەرۆکێکی مێژوویی وەک مسعود بارزانییە کە هەموو پارتیەکان و زۆرینەی میللەتی کوردیش باوەڕێکی قوڵیان بە سەرکردایەتی ئەو هەیە، بۆیە لاینگرانی پارتی دڵنیان لەوەی کەوا پارتەکەیان وەک هەمیشە بە یەکەمی دەمێنێتەوە.

کرمانج فەتاح

ھەواڵی زیاتر