هەڵکەوت لالە ئەنوەر بۆ قوباد تاڵەبانی: لاسایی کابرای 8ی تەمموز دەکەیتەوە

پاش ئەوەی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان وتی: قەسەم بەخوا پارتی بە چاوی خۆی نابینێت حاکمی تاک و تەنیای کوردستان بێت، هەڵکەوت لالە ئەنوەر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی قوباد تاڵەبانی دەداتەوە و دەڵێت: قەسەم بەخوا هەرچی بکەیت گەورە نابیت.

دەقی نووسینەکەی هه‌ڵكه‌وت لاله‌ ئه‌نوه‌ر په‌رله‌مانتاری پارتی بۆ قوباد تاڵه‌بانی:

قەسەم بە خوا هەرچی بکەیت گەورە نابیت و لاسایی کابرای ٨ ی تەموز دەکەیتەوە. دلنیابە پارتیمان چۆن حسابی بۆ ئەو نەکرد، وەڵامی تۆش ناداتەوەو هەر ئاوا بۆ خۆت هاتوهاوار بکەو پارتی خۆی بچووک ناکاتەوە بۆ ئاستی تۆ و وەڵامت ناداتەوە، هەزار جار سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکیش بیت، لای ئێمە حسابت بۆ ناکرێ و وەختی وەڵامی تۆمان نیە ئاغای فەنتەلۆس…

ھەواڵی زیاتر