ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی حکومی بانگەشە بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستان دەکەن

لە پارێزگای هەڵەبجە، ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی حکومی بانگەشە بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستان دەکەن، کە ئەمەش پێچەوانەی رێسا و یاساکانی حکومەت و هەڵبژاردنە.

حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی حکومەتیان لە هەڵەبجە کردووە و داوایان لە فەرمانبەران کردووە دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بدەن.

10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش لایەنەکان دەستیان بە بانگەشە کردووە. بەڵام بەپێی رێنماییەکان، بانگەشەکردن لە شوێنە حکومییەکان سەرپێچییە.

ھەواڵی زیاتر