سێ بەرپرسی باڵای یەکێتی و گۆڕان بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر شارەوانی پێنجوێن

دوو ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و هەڵسوڕاوێکی گۆڕان بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر شارەوانی قەزای پێنجوێن.

ئەمڕۆ چوارشەمە شارەوانی قەزای پێنجوێن عەلوەی شارەکەی خستە زیادکردنێکی ئاشکراوە کە زیاتر لە 150 کەس بەشداریان لە زیادکردنە ئاشکراکەدا کرد. بەڵام کێشە بۆ پرۆسەکە دروستکرا و کارەکە ڕاگیرا.

بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، لەکاتی زیادکردنەکەدا هەریەکە لە عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و دلاوەر حاجی عوسمان، باژێڕوانی گۆڕان بە پاسەوانەکانیان و بە چەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنەکە.

بەپێی زانیاریەکان، زیادکردنەکە وەستێنراوە و دیار نییە کەی دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر