بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سێ لە بەشداربووانی کۆنگرەکەی هەولێر دەرچوو
ئەمڕۆ یەک شەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ رێکخەرانی کۆنگرەکەی هەولێر دەرکرد کە تێیدا داوای ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی عێراق و ئیسرائیلیان کردبوو.بە پێی نوسراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ویسام حردان سەرۆکی سەحوەی عێراق دەرچوە کە لە کۆنگرەکەدا بەیاننامەی ئاسایکردنەوە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل خوێندەوە.هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ میسال ئالوسی پەرلەمانتاری پێشوی عێراق و چەندا کەسایەتیەکی دیکە دەرچوە.ئەنجومەنی باڵای دادوەری، داوای ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل با تاوان لە قەڵەم داوە.