“وەک ئەوان دەڵێن دەنگیان بە ریفراندۆمەکەی بارزانی دا”

93% دەنگدەرانی خەڵکی کوردستان وەک ئەوان دەڵێن دەنگیان بە ریفراندۆمەکەی بارزانی دا، واتا ئەو رێژەیەی خەڵکی کوردستان متمانە و باوەڕیان بەو رێبازەیە کە بارزانی نەمر بناغەکەی بە هزر و بیری نەتەوەیی و نیشتمانی ئاو داوە و ئەمڕۆش سەرۆک مەسعود بارزانی سەرقافڵەیەتی . دواجاریش تەنها ئەوانەی خۆیان نەچەماند، شانازی رۆژە مێژووییەکەیان بەرکەوت و کۆی پرۆسەکەش لەسەر ناویان تۆمارکرا ، بۆیە گەلیش پاداشی کردن و هەر ئەوانش سەربەرزانە ئەمڕۆ ئەو یادە بەرز رادەگرن
ئەوانەشی لە نیوە رێگەدا پشتیان لە گەلەکەیان کرد ، یانیش لە دوا ساتەکانی ترسنۆکانە تەسلیم بە ئیرادەی داگیرکەر بوون و خیانەتیان لە دەنگە ئازا و دلێرەکانی گەلەکەیان کرد ، شەرمەزاری ئۆکتۆبەری رەشیان بەنسیب بوو

بەختیار تاڵەبانی

ھەواڵی زیاتر