سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له ساڵیادى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/9/2021، سه‌رۆك بارزانى له ساڵیادى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: “93%ـی دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ڕیفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو”.
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه: “لە ساڵیادی ئەو سەركەوتنەدا، پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم”.
ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا تێدەپەڕێت کە ڕۆژى 25/9/2017 بە بڕیاری سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان و بەشداریی بەرچاوی جەماوەری سەربەخۆییخوازی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، سەرکەوتوانە بەڕێوە چوو.