مەلا عومەر چنگیانی داوا دەکات خەڵکی گەڕەک فریای مزگەوتەکەی بکەون و دەنووسێت:
بەرپرسیارانی گەڕەک سڵاوی خواتان لێبیت
تکایە بە هانای(مزگەوتی خەدیجە کوبراوە) بێن لە بەر زۆرێک لەو بەناو کرێکارانەی بەردەرگا، کە هەموو سنوورێکی پاکوخاوێنییان لە گەڵ مزگەوت بەزاندووە و نە ئاو بەش دەکا نە شامپۆ نە سابوون، سەرباری پیسکردنی بەردەوامیان بۆ ژووری مزگەوت لە کاتی نوێژەکان و، خۆشۆردنیان لە شوێن دەستنوێژ و ئاودەستەکان و بگرە شکاندنی بەلووعە و مەسینە و دزینی نەعل و، پڕکردنەوەی کونی ئاودەستەکان بە دەرپێ و فالینەی فڕێ دراو و بتڵی ئاو، ئەوەش لەولاوە بوەستێت کە بە جگەرە بەدەم خەیاڵی جگەرە کێشانیانەوە، دەرگا پیفی سییەکان دەسووتێنن، لە هەموویشی ناخۆشتر لە باتی کرێکاریی، کۆمەڵێک سواڵکەری فێرە سواڵکردن کراون و تاکە تاکە کوردەکەی خۆمانیشیان تێدا بێت. لەبەر عەرەبی سووری و عێراقی و هەندێک برایانی ڕۆژهەڵاتی و ئێزدییەکان، بەردەرگا بەرناکەوێت، کە ڕۆژانە چوارکارمەندەکەی خزمەتگوزاریی مزگەوت، لەسەرەی هەر یەکێکیاندا ئەوەندەی بە پاککردنەوەی شوێنی ئەوانەوەن، کاتیان بۆ مزگەوتەکە نامێنیت، کوردە بەڕێزەکەی ئێمەیش، هەر ئەوەندە دەزانین ئۆتۆمبیلێک لەسەرشەقامەکە دەوێستێ و خواردنیان بۆدێنن، کە هێندەیان خواردووە مڕ دەبن و ئەمجا بۆ ئاودەس پیس کردنی مزگەوت، ئەوەیش حاڵی بێ منەتی ئەوانە لە خواردنەکانی کە بۆیان دەهێنن، ببینن چۆن فڕێی دەدەنە زبڵدانەکانەوە .
تێبینی: وێنەکە بەرلە بانگی شێوانی ئەم ئێوارەیە گرتم.
١٧ی سەفەری ١٤٤٣
٢٤ی٩ی٢٠٢١