بەغدا 200 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی 9 دەنێرێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆیدا بڕیاریدا 200 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی 9 بنێرێت و چاوەڕواندەکرێت لە رۆژی شەممەوە دابەشکردنی مووچە بە بێ لێبڕین دەستپێبکات.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا  رایگەیاند؛ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی رۆژی چوارشەممە کۆبووەوە و بڕیاریدا  200 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان بۆ سێیەم مانگی لەسەر یەک رەوانەی هەولێر بکات.

سەبارەت بە کاتی ناردنی پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان، فارس عیسا گوتی؛ دوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران تەنیا هەندێک رێکاری ئیداری ماون و دوای تەواوبوونیان راستەوخۆ 200 ملیارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

پێشتریش جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو؛ ئەگەر لە بەغداوە 200 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان بگات، مووچەی مانگی 9 بە بێ لێبڕین بەسەر فەرمانبەر و خانەنشینان دابەشدەکرێت. جووتیار عادل هەروەها گوتیشی؛ لە 25ـی مانگەوە واتا لە رۆژی شەممەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات. 

 رووداو

ھەواڵی زیاتر