پیاوێک دانی بە سووتاندن و کوشتنی ژنەکەیدا نا و کەچی ژنەکەی گەڕایەوە
پیاوێکی خەڵکی سنوری پارێزگای بابل لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا دانی نا بەوەدا کە ژنەکەی سوتاندووە و فڕێی داوەتە ناو ڕووبارەوە، بەڵام دوای پەخشکردنی بەرنامەکە، دەردەکەوێت ژنەکەی زیندووە.
پیاوەکە لەگەڵ ژنەکەیدا چووە بۆ زیارەت لە پارێزگای کەربەلا، بەڵام لەوێ ژنەکەی وندەکات و ناچار هەواڵ بە پۆلیس دەدا، بەڵام پۆلیس خۆی دەستگیر دەکەن.
بەپێی ماڵپەڕە عێراقییەکان، پیاوەکە لەژێر ئەشکەنجەدا ناچاربووە دان بەوەدا بنێ کە ژنەکەی سووتاندوە و تەرمەکەی فڕێداوەتە ناو دەریاوە، کاتێک دانپیانانەکەی بڵاو دەبێتەوە، ژنەکەی کە چووبووە دیوانیە، دەردەکەوێتەوە و هەواڵەکە ڕەتدەکاتەوە.
دوای ئەم ئابڕووچوونەی هێزە ئەمنیە عێراقییەکان، ئێستا شەقامی عێراقی داوای دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی ئەمنی پارێزگای بابل دەکەن.