ڕوونکردنەوەی پۆلیسی دارستان لەبارەی ئەو شەڕەی کە تێیدا 6کەس برینداربوون

پۆلیسی دارستانی سلێمانی روونکردنەوەیەک لەبارەی شەڕەکەی دوێنێ بڵاودەکاتەوە و دەڵێ: شەش کارمەند برینداربوون.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ سەرپێچیکاران بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ( ٦ ) کارمەند برینداربوون .

سەرلەئێوارەی رۆژی ( ۲۰۲۱/۹/۲۱ ) دوای ئەوەی بڕیاری دادوەر وەرگیرا بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی و دروستکردنی خانوو بەشێوەی سەرپێچی و دوور لە یاسا، مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەسەرپەرشتی ( عەمیدی پۆلیس / ئاری رەوف سابیر ) بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و چەند ئەفسەرێک چوونە سنووری گوندی ( تووە سپی ) لەکاتی ڕێگریکردن لە دروستکردنی چەند کۆگا و خانوویەک،  گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سەپێچیکاران و مەفرەزەکانی پۆلیس ڕوویدا ، بەجۆرێک  کە لەناو قەرەباڵغیەکەدا  تەقە لەهێزەکانی پۆلیس کرا و بە دار و بەرد رووبەروی مەفرەزەکان بوونەوە .

لە ئەنجامی ئەو رووبەرو بونەوەیە ( عەمیدی پۆلیس / ئاری ڕەوف سابیر ) بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی و ( 5 ) شەش لە کارمەندەکان برینداربوون .

ھەواڵی زیاتر