لە سلێمان سێ کەس دەستگیر دەکرێن کە پارەیان دۆزیوەتەوە و نەیانگەڕاندۆتەوە

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ – نوسینگه‌ی‌ ڕاپه‌ڕین سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك پاره‌یان دۆزیبوه‌وه‌و نه‌یانگه‌ڕاندبوه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی‌.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ له‌نوسینگه‌ی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆماركرد كه‌ بڕی‌ 1400 دۆلار (14 وه‌ره‌قه‌)ی‌ لێ كه‌وتووه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هه‌ڵگیراوه‌ته‌وەو نەگەڕێندراوەتەوە بۆی‌، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای بینینەوەی کامێراکانی چاودێری، دەرکەوت کە سێ کەس پارەکەیان دۆزیوەتەوە، لەماوەیەکی کەمدا توانرا شوێنی تۆمەتبارەکان بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێن.

ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر بڕە پارەکەدا کە بەتۆمەتبارەکان بوە.

هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ر، م، ق – ع، ق، گ – ع، ق، گ) بەڕەگەزنامە عەرەبن و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

ھەواڵی زیاتر