لە نێوان ئێران و تورکیا دوو کۆڵبەر کوژران

بە هۆی دەسترێژی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە کاروانی کۆڵبەران لەسەر سنووری نێوان ئێران و تورکیا دوو کۆڵبەر کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.

رێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، كە كار و چالاكییەكانی زیاتر ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەگرێتەوە لە هەواڵێکدا رایگەیاندووە: “بەهۆی دەسترێژی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەسەر سنووری نێوان ئێران و تورکیا لانیکەم دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندێکی ئورمیە کوژران و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون”.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو: “ئەو دوو کۆڵبەرەی کە کوژراون بە ناوەکانی (ئالیشان حەیدەری) تەمەن 18 ساڵ و (سۆزدار ئەحمەدی) تەمەن 21 ساڵ کە سۆزدار مانگێک لەمەوبەر ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنابوو”.

ھەواڵی زیاتر