جارێکی تر ئێران هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

محەمەد باقری، فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆمارى ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، دەبێت بە زوترین کات بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی حزبەکانی ئێران لەناو خاکی ئەو وڵاتە بڕیارێک دەربکەن.

باقڕى لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی میهرى نیمچە فەرمیی کۆمارى ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان دەستبەرداری ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی ئەو حزبانە نابن و بە توندترین شێوە وەڵامیان دەدەنەوە، داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات مافی ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسی بە تاران بدات.

ھەواڵی زیاتر