بەرپرسێکی پەکەکە لە سلێمانی تیرۆر کرا

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردەوە، بەرپرسێکی باڵای کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە سلێمانی تیرۆر کراوە.

باس لەوە کراوە کە ئەو کوژراوە ناوی “یاسین بولوت”ەو ناسراوە بە “شوکری سەرحەد” و بەهۆی کێشەیەکی تەندروستی سەردانی شاری سلێمانی کردبوو.

بە گوێرەی زانیارییەکان شوکری سەرحەد لە ساڵی 1987وە پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە و ماوەی 11 ساڵ لە تورکیا زیندانی کراوە. ماوەی 15 ساڵیش بوو بەرپرسی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە بوو.

ماوەی 15 ساڵە ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکەیە لە هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر