CIA: ڕەنگە لە ماوەی 12 مانگدا ئەلقاعیدە ھێرش بکاتە سەر ئەمەریکا

جێگری بەڕێوەبەری سی ئای ئەی ڕایگەیاند، دەزگا ھەواڵگرییەکان ئاگایان لە چالاکییەکانی ئەلقاعیدە ھەیە بۆ دووبارە خۆ دروستکردنەوەیان لە ئەفغانستان.

بەرپرسانی دەزگای ھەواڵگری ئەمەریکا بە فەڕمی ڕایانگەیاندوە ڕەنگە لە ماوەی یەک ساڵ بۆ دوو ساڵی داھاتوو گرووپی تیرۆرستی ئەلقاعیدە بتوانێت جارێکی دیکە خۆی دروست بکاتەوە لە ئەفغانستان.

دوای کشانەوەی ئەمەریکا و گرتنە دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە، ئەمەریکا دڵنیا نییە لەوەی دیسانەوە خاکی ئەفغانستان نەبێتەوە شوێنی گرووپە تیرۆرستییەکان.

بەرپرسانی ئەمنی ئەمریکا پێیان وایە دوای کشانەوەی لە ئەفغانستان، پێویستە ئەمەریکا زیاتر ئاگاداری جموجۆڵی گرووپە تیرۆرستییەکان بێت و ھەندیک لە سیاسییەکانیش پێیان وایە ئەفغانستان دەبێتە جێگایەک بۆ ھەڕەشەکردن لە ئەمەریکا.

بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەوڵگری بەرگریی ئەمریکاش ڕایگەیاند، ئێمە بیر لە ڕێگایەک دەکەینەوە تا بتوانین بگەڕێینەوە ئەفغانستان و دڵنیا بین لە ئامانجەکانمان”.

سکۆت بێرێ، بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەوڵگری بەرگری، ئاماژەی بەوەش دا کە ئەلقاعیدە سەرقاڵی خۆدروستکردنەوەیەتی و ئەگەری ھەیە لە ماوەی یەک ساڵ بۆ دوو ساڵی داھاتوو ھێرش بکاتە سەر ئەمەریکا.

ڕۆژێک پێش ئەم قسانە، بەڕێوەبەری ھەواڵگری نەتەوەیی، ئاڤریل ھاینێس ڕایگەیاند، ھەڕەشە گەورەگە لە ئەفغانستانەوە نییە بەڵکو لە یەمەن، سۆماڵ، سوریا و عێراقە.

وتیشی: “ئێمە چاودێری یەمەن، سۆماڵ، سوریا و عێراق دەکەین، چونکە گەورەترین ھەڕەشە لەم ناوچانەیە”.

ھاینێس ئاماژەی بەوەش دا، ئەمەریکا بەردەوام دوبێت لە ھەڵدان بۆ دروستنەبوونەوەی ھەر گروپێکی تیرۆرستی لە ئەفغانستان.

ھەواڵی زیاتر