ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک دەگاتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سێ رۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری کۆدەبێتەوە و رۆژی سێیەمیش، لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.