مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەی شەهید “ئیبراهیم ناصر” لە شارۆچکەی شەقڵاوە لێدا.
مەسرور بارزانی بە یاوەریی کوڕ و کچی شەهید مامۆستا ئیبراهیم سەباح، شەهیدی ئاڵا، زەنگی دەست پێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێ دا.
مەسرور بارزانی لە وتارەکەیدا، وێڕای پیرزۆبایی لە قوتابیان و مامۆستایان رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێ نەوەیەکی نیشتیمان و ژینگەدۆست بەرهەم بهێنێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاند: حکوومەت هەوڵێکی زۆری بۆ گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە داوە و ”هیوادارم بتوانین گرنگییەکی زیاتر بە کەرتی پەروەردە بدەین“.