چەند بڕیار و ڕێنماییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

رۆژی دووشەممە 13-09-2021 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان هەشت رێکاری نوێی خۆپارێزی بڵاوکردەوە و بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەکانی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، کەرکووک – بەشی خوێندنی کوردی) کردووە و داوا دەکات وەکخۆیان جێبەجێ بکرێن.

لە خاڵێکی رێکارەکاندا هاتووە، ماسک بەستن بۆ ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ناچارییە و لە حاڵەتی هەر سەرپێچییەک دەسەڵات دەدرێتە  بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا بۆ گرتنەبەری رێکاری کارگێڕی پێویست.

ھەواڵی زیاتر