ئیسرائیل: ئێران ڕاھێنان بە میلیشیاکان دەکات لەسەر چۆنێتی بەکارھێنانی درۆن

یوەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران ڕاھێنان بە میلیشیاکان دەکات لەسەر چۆنێتی بەکارھێنانی درۆنی پێشکەوتوو لە فڕۆکەخانەیەکی سەربازی ئێرانیی لە ھەرێمی ئەسفەھان.

بێنی گانتز، یوەزیری بەرگری ئیسرائیل وتی: “بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆی، ئێران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی (UAVs) پەرەپێداوە کە دەتوانێت بە ھەزاران کیلۆمەتر گەشت بکات”.

گانتز وتیشی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کە میلیشیاکانی عێراق، لە یەمەن، سوریا و لوبنان لە فڕۆکەخانەی سەربازی کاشان ڕاھێنانیان لەسەر چۆنێتی بەکارھێنانی درۆنی (UAVs) پێکراوە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئێران تاوانبار دەکات کە ھەوڵی ئەوە دەدات بەرھەمھێنان و چۆنێتی دروستکردنی درۆن بگوازێتەوە بۆ غەزە، تا “حەماس و ئیسلامی جیھادی بتوانن بەکاری بھێنن.”

گانتز گوتیشی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: “میلیشیاکانی عێراق ئەم جۆرە درۆنانە بەکاردێنن بۆ بە ئامامج گرتنی ھێزی ئەمەریکی، ھەروەھا حوسییەکان لە یەمەن ھەمان جۆریی درۆن بەکاردێنن بۆ بە ئامانج گرتنی ئەمەریکا لە سعودیە.

تا ئێستا ئێران ھیچ وەڵامێکی فەڕمیی سەبارەت بەم قسانەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل نییە.

ھەواڵی زیاتر