كونسوڵگهری ئهمریكا له ههولێر: بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە هەرێمی_کوردستان ئەنجامدرا. ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق. پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر