هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند زانیارییەک لەسەر هێرشەکەی سەر هەولێر ئاشکرا دەکات

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش  لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر  رایگەیاند، هێرشەکە لە رێگەی دو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراون و فڕۆکەکان تێکشکێنراون و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

وێن مۆراتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش ڕایگەیاند، هێرشەکە بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو بووە و هاوپەیمانان توانیویانە بیانتەقێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەکەوتونەتەوە و وتیشی: هەر هێرشێک دژی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، هێرشە بۆ سەر سەروەریی عێراق.

ھەواڵی زیاتر