لە کەڵەک بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە سێ کەس کوژران

لە کەڵەک بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە سێ کەس کوژران و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، باوکێک و دوو کوڕن.

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە


ئەمڕۆ ئێوارە ڕووداوێکی کوشتن لە نێو بازاری قەزای خەبات ڕوویدا، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی منداڵان دەمەقاڵی لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە و دواتر بووە بەشەڕیان لە ئاکامدا باوکێک و دوو کوڕ بەناوەکانی (محمد قادر عباس) و (بەدر محمد قادر) و (شێروان محمد قادر) دەکوژرێن.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و دەست کرا بە لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بکەرانی تاوانەکە دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا.

ھەواڵی زیاتر