پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ کە دوای دەرچوونی لە فراکسیۆنەکەی جیابووەوە، دەچێتە ناو ریزەکانی یەکێتییەوە.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازیکردووە لە شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستان.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: لەدیدارێکدا کە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان ئامادەیبوو، پەرلەمانتار شادی نەوزاد روونیکردەوە لەبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی یەکێتی و رێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بڕیاریداوە لەئەمڕۆوە پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکات و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی درێژە بەخزمەتەکانی بدات.