لە هەولێر دیوار بەسەر چوار منداڵدا دەڕووخێت و دوانیان گیان لەدەستدەدەن

له‌ ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان به‌ هۆى ڕووخانى دیوار له‌ كاتى یاریكردنی چه‌ند منداڵێكدا، دوو منداڵ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.

ئیدریس ره‌مه‌زان، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى كه‌سنه‌زان ڕایگه‌یاند،  پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان له‌ ئه‌نجامى رووخانى دیوارێك دوو منداڵ كه‌ یه‌كێكیان ته‌مه‌نى (2) ساڵان بووه‌، یه‌كێكى تریان ته‌مه‌نى (5) ساڵ بووه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ دوو منداڵى تریش بریندار بوونه‌.

گوتیشى: ئه‌و منداڵانه‌ خه‌ڵكى  ڕۆژئاواى كوردستانن و برینداره‌كانیش دواى ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌، ئێستا بارى ته‌ندروستیان باشه‌.

ڕوونیشى كرده‌وه‌: به‌پێ زانیارییه‌كانمان،‌ ئه‌م دیواره‌ زۆر كون بووه‌، بۆیه‌ ڕووخاوه‌، ئه‌م منداڵانه‌ش له‌ ژێر سێبه‌رى دیواره‌كه‌ یارییان كردووه‌ و له‌ ناكاو دیواره‌كه‌ داڕووخاوه‌.

باس

ھەواڵی زیاتر