ڕاگەیەنراوێک لە نووسینگەی فارووقی مەلا مستەفاوە

نووسینگەی فارووقی مەلا مستەفا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن، “فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە” و دەڵێت، کاروبارەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت

 لە راگەیەنراوی نووسینگەی فارووقی مەلا مستەفادا هاتووە، “لە چەند میدیایەكی كوردی و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چواردەوری مەكتەبەكەی كاك (فارووقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوە و فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێندرێت”. 

زیاتر هاتووە، “لێرەوە رایدەگەیێنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستییەوە و بە شێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوەدەچێت، ئەو كێشە و ململانێیانەی كە روودەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانمان نابێت”. نووسینگەی فارووقی مەلا مستەفا دەڵێت، “بە هەموو لایەكی رادەگەیێنین ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسییەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بەگشتی، دووریشین لە كێشە نێوخۆییەكانی یەكێتی”، ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئێمە لە كاروباری حیزبایەتی لە هەرێمی كوردستاندا سەربەخۆین”.

 رۆژی پێنجشەممە 09-09-2021، هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی هەڵیانکوتایە سەر کارگەی چیمەنتۆی گاسن لە بازیان و گرووپی کۆمپانیاکانی فارووق. 

ھەواڵی زیاتر