پرسەنامەیەک لە مەسرور بارزانییەوە

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا سه‌لیم، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9/9/2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا سه‌لیم، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕای گه‌یاند: بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مستەفا سەلیم، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانم بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.

ھەواڵی زیاتر