پییاوێکی خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان دوو ژنەکەیەوە خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا.
ئەرسەلان یارئەحمەدی، سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی: “بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە دەستم گەیشتووە، ڕۆژی هەینی 3ی9ی2021، پیاوێکی تەمەن 50 ساڵانی خەڵکی گوندی بەرقوڕو سەر بە شاری سنە بە ناوی (مەسعوود ئەحمەدی) خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئاماژەشی بەوەداوە، کە ئەو پیاوە شەش مانگ پێش ئێستا ژنی دووەمی هێناوە و دوو ژنەکەی لەماوەی ئەو شەش مانگەدا بەردەوام شەڕیان کردووە و ئەویش بەوهۆیەوە خۆی کوشتووە.