ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، دەکرێت.
لە بەشێک لە شەقامەکانی هەولێر، بە بەرزکردنەوەی ئاڵای فەرەنسا و ئاڵای کوردستان، پێشوازی لە ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا، دەکرێت.
بڕیارە ئیمانوێڵ ماکرۆن رۆژی یەکشەممە 29-8-2021 بە سەردانێکی فەرمی بگاتە هەولێر، کە لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێدەکرێت.
لە هەولێر، سەرکۆماری فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ دەبێتەوە و بڕیاریشە لەو کۆبوونەوەیەدا، ماکرۆن بەردەوامیی پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە، رابگەیەنێت.
باسنیوز