ئەمەریکا: کۆمارییەکان داوای دادگاییکردنی ئەشرەف غەنی دەکەن

کۆمارییەکانی ئەمەریکا داوای دادگاییکردنی ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ھەڵاتووی ئەفغانستان دەکەن.

ڕاپۆرتە ھەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێش گەیشتنی تاڵیبان بۆ کابوڵی پایتەختی ئەفغاستان، ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەو وڵاتە بە 169 ملیۆن دۆلارەوە بەرەوە ئیمارات ڕایکردووە.

ھەرچەندە کە ئەشرەف غەنی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند کە ئەو ھەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.

لە نامەیەکدا کە داکاری گشتیی ئەمریکا نێردراوە و لە لایەن فۆکس نیوزەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دەکرێت کە “لە ڕاستیدا ئەشرەف غەنی، بڕە پارەیەکی زۆری دزیوە و نەشیتوانیوە ھەمووی لەناو ھێلیکۆپتەرەکەدا جێ بکاتەوە بۆیە ناچار بووە ھەندێکی جێبھێڵێت”.

جەیمس کامەر و گلێن گرۆسمان، کەسانی دیاری نێو کۆمارییەکانی ئەمریکا، نامەیەکیان بۆ مێریک گارلاند و وەزیری ناوخۆ ئانتۆنی بلینکن ناردووە، کە داوا دەکەن پێش 31 ئاب لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بکرێت.

کۆمارییەکان: دەبێت حکومەتی ئەمەریکا ئەشرەف غەنی ڕووبەڕووی دادگای بکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا ھاتووە “پێویستە ئەمەریکا دەستبەجێ کار لەسەر سڕکردنی ئەو بڕە پارە بکات کە غەنی بە گەندەڵی دزیویەتی”. ئەگەریش بەھۆی مەرامی تایبەتی خۆی ئەم کارەی کردبێت، پێویستە ئەمەریکا ڕووبەڕووی دادگای بکاتەوە.

ئاماژە بەوشکراوە کە “ئەم ھەڵسوکەوتە ترسنۆک و بێ مانایەی ئەشرەف غەنی ھۆکاری سەرەکی بوو کە وای بەسەر حکومەتی ئەفغانستادا ھێنا”.

ئەمە لە کاتێکددایە کە ھەفتەی پێشوو ئەشرەف غەنی ڕایگەیاند، کە تەنیا بە جڵەکانی بەریەوە و بۆ ڕوونەدانی خوێن ڕێژی ئەفغانستانی بەجێھێشتوە.

وتشی: “لە ژێر گوشاردا ئەفغانستانم جێھێشتوە لەگەڵ یەک تاقم جل و ھێلەگێک و جوتێک نەعل کە لەبەرم بوون”

باڵکێش لە ڕاپۆرتێکدا پێشتر ئاماژەی بەوە دابوو کە ڕووسیا باس لە بردنی بڕە پارەیەک دەکات لە لایەن ئەشرەف غەنی.

دەقی ڕاپۆرتەکە:

ڕووسیا: سەرۆکی ئەفغانستان بە چەند ئۆتۆمبێل و ھێلیکۆپتەرێکی پڕ لە پارە ھەڵاتووە

باڵیۆزخانەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستان بە چوار سەیارە و ھێلیکۆپتەرێک کە پڕ بوون لە پارەی کاش لە ئەفغانستان ھەڵاتووە، ھەروەھا ناچار بووە بڕێکی ئەو پارەیە لە دوای خۆی جێبھێڵێت، چونکە جێی ھەڵگرتنی نەماوە. 

ڕووسیا ڕایگەیاند کە پەیوەندی دیبلۆماسی خۆی لە کابوڵ دەھێڵێتەوە و ھیوادارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاڵیبان باش بکات، ھەرچەند جارێ زووە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی حکومڕانی وڵات بن و لە نزیکەوە چاودێری ھەڵسوکەوتەکانی تاڵیبان دەکات.

ھەواڵی زیاتر