“هه‌ندێك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئیمزایان كردووه‌ و دواتر ئه‌ڵێن وامانزانی رادیۆیه‌”

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: “كاك لاهور وتویه‌تی 60 سه‌ركردایه‌تی ئیمزای بكات قبوڵی ئه‌كه‌م ئێستا زۆر له‌و ژماره‌ زیاتر ئیمزای كردووه‌”

غازی كه‌ركوكی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بابەتێک بە ناوونیشانی “ئیمزاکردنی سەرکردایەتی بڵاو دەکاتەوە و دەنووسێت: دوای ئەوەی لێژنەیەک لە هەڤاڵانی یەکێتی بۆ گفتو گۆ ئەچنە لای هەڤاڵ کاک (لاهور)، بۆ چارەسەری کێشەکان، پێ یان ئەڵێت من بڕوام بە پێشنیارەکانی ئەم مەکتەب سیاسیە نیەو!!!!! شتی تر!!!
ئەڵێت ئەگەر (٦٠) سەرکردایەتی ئیمزایان کرد ئەوە من پێشنیارەکە قبول ئەکەم، بەڵام زۆر زۆر لەو ژمارەیە زیاتر ئیمزایان کردوە.
لێژنەکە گەڕایەوە ئەم هەواڵەیان گەیاندە کاک (باڤڵ)، دوای گفتوگۆیەکی زۆر، پێشنیار کرا، داوا لە بەشێک لە مەکتەب سیاسی سەرکردایەتی کرا کە سەردانی دەباشان بکەن، بۆ زانیاری هەمو لایەک داوا لە هەموی نەکراوە!! ئێستا هەندێ خۆی کردۆتە قارەمان کە ئیمزای نەکردوە، راستیەکە ئەوەیە داوایان لێ نەکراوە، من بۆخۆم موبایلەکەم داخرابو تا کاتژمێر ( ٦ی) ئێوارە، دیاربوو پەیوەندی بە منەوە کرابو، کاتی چۆم بۆ دەباشان لەگەڵ کاک (ریبوار تەها)، زورم بینی لەوێدا لە هەڤاڵان، لەوێدا وەرەقەیەکیان هێنا ئەو خاڵانەی تێدا نوسرابو، کێ ئیمزای ئەکات، یان ناکات ئازادە، لە پشتی کاغزەکەو، لە لیستێکی جیاوازیش، دوای خۆیندبەوەی لاپەرەکە، هەندێ گفتو گۆ ئەکرا لەبەرژەوەندی یەکێتیدا بوو، دوای ئەوە ئیمزایان ئەکردو، من بۆخۆم ئیمزام کرد چونکە باشترین چارەسەرە بۆ وەزعی ئێستای یەکێتی و کاک (لاهورو براکانی) ئیمزام کردووە، بەداخەوە زۆر پێش ئەم روداوانە زۆر لەراستیەکانمان بە کاک لاهور گەیاندوە، بەڵام گۆی نه‌گرت لە ئامۆژگارییەکان بەڵکۆ توشی، مەغروریەت بوو بوو، پێش نو مانگ من بە (د ئاسو)م وت ئەو برادەرە مەغرور بووە، زەرەر ئەکات بيسود بوو، لەدوای هەشتی تەموز بە ئامادەبونی دەیان سەرکردایەتی زۆر لەراستیەکانم پێی وت ڕوبەڕوو، دوای ئەوە بە دەنگ و بەنامە، پێم وتوە راستیەکان کەچی بکات باشترە، بەداخەوە تەنها گۆێی لەوانە ئەگرت کە درۆی بۆ ئەکەن ماستاوچی و مەسلەحچین، حەزی بەراستیەکان نەبوو،!!! من نامەوێ وردەکاری زیاتر بڵێم ئێستا، بەڵام بۆ ئاگاداری هەمو کورد، ئێستاش ئەمە لەبەرژەوەندی یەکێتی و کاک لاهورو نزیکەکانی کاک لاهورە، ئەگەر پێشتر گۆێی نه‌گرت لە قسەکانمان ئەوە راستی قسەکانمان دەرکەوت، ئێستا لەم زروفەدا باشترین چارەسەر ئەمەیە، وتەکەی خۆی ئەڵێمەوە دەیگوت لەپێناوی یەکێتیدا ئامادەم پلەو پۆستەکەم لەدەست بدەم، فەرموو ئەمە ئەو رۆژەیە کە لەپێناوی یەکێتیدا ئەوە بکەی، من ئازادم لە ژیان و بیرکردنەوەم بۆیە بێ ئەوەی کەس بزانی ئەم نوسینە بڵاوئەکەمەوە، ئەگەر لەسەریشی موحاسەبە بکرێم، هەموو ئەو بوختانانەی ئەدرێتە پاڵ ئەو هەڤاڵانەی ئیمزایان کردوە، کە بە فیڵ و بەزۆر کراوە دورە لەراستیەوە، هەندێ هەڤاڵ ئیمزای کردوە، دوای ئەڵێت وامزانی رادیۆیە، بەداخەوە !!!
گەر پيویست بێ رونکردنەوەی تریش ئەدەم لە پێناوی بەرژەوەندی یەکێتیدا بێ ئەوەی هیچ کەس بتوانی رێگرێم لێ بکات.

ھەواڵی زیاتر