كاریگه‌ریه‌كانی چبس له‌سه‌ر منداڵ

چبس له‌كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ پێكدێت وه‌كو (زه‌یت، خوێ،موادى پارێزه‌ر، تام وڕه‌نگ وبۆن، نیشاسته‌) كه‌به‌شێوازێكى ناته‌ندروست مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت كاریگه‌رى له‌سه‌رته‌ندروستى مرۆڤ به‌گشتى ومنداڵ به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌كى زۆر به‌كاربهێنرێت، مندڵ كه‌جبس ده‌خوات ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاره‌زوی خواردن (ئیشتیها)ى بۆخواردن نهامێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى بێبه‌ش ده‌بێت له‌خۆراكى به‌سود و وه‌رگرتنى ڕێژه‌یه‌كى به‌سود و له‌ڤیتامین وكانزاو پڕۆتین له‌خواردندا.

له‌پێكهاته‌ى جبسدا زه‌یت به‌كاردێت كه‌ (موهده‌ره‌جه‌) به‌هۆى پله‌ى گه‌رمى و چه‌ند جارگه‌رم كردنى زه‌یته‌كه‌وه‌ ده‌بێـه‌هۆى دروست بوونى (ئه‌ڵدیهایدو كیتۆن) ، هه‌روه‌ها كارلێكردنى پێكهاته‌ى زه‌یته‌كه‌ كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستى وده‌بێـته‌هۆى دروست بوونى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى وزیادبوونى كۆلسترۆڵ له‌جه‌سته‌ى مرۆڤدا، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆى زیاد كردنى كێش، كه‌ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ تووش بوون به‌نه‌خۆشیه‌كانى شێرپه‌نجه‌ ،هه‌روه‌ها مادده‌ى كیمیایى تام وڕه‌نگ وموادى پارێزه‌ر تێدایه‌،كه‌ماده‌ییه‌كى كیمیاییه‌و ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌كى زۆر به‌كاربێت زیان به‌ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

هه‌روه‌ها به‌هۆى زۆرى سوربونه‌وه‌ى چبس له‌ناو ڕۆندا ده‌بێـته‌هۆى دروست بوونى مادده‌ى ئه‌كریلامید كه‌ماده‌یه‌كه‌ له‌دروست كردنى پلاستیكدا به‌كاردێت و زیان به‌ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رگرى ناهێڵێت ، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كى زۆر گه‌رمۆكه‌ى تێدایه‌ كه‌ده‌بێـه‌ هۆى زیادبونى كێش له‌منداڵدا ، وه‌به‌كارهێنانى تیژى وترشى بۆتامداركردنى جبس ده‌بێته‌هۆى كلۆربوون وداخورانى ددانه‌كان و دروست بوونى حه‌ساسیه‌ت وبرینداركردنى دیوارى گه‌ده‌.

به‌هۆى بوونى ڕێژه‌یه‌كى زۆر نیشاسته‌ ده‌بێته‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌كر له‌خوێندا، وه‌ ئه‌و منداڵانه‌ى ڕێژه‌یه‌كى زۆر جبس به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ ده‌خۆن ده‌بێته‌هۆى ئالوده‌بون بۆخواردنى جبس وئاره‌زووى خواردنى دیكه‌ى نامێنێت كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌مى ناهاوسه‌نگى له‌پێكهاته‌جۆربه‌جۆره‌كانى خۆراكى ته‌ندروستدا.

ڕێژه‌یه‌كى زۆر خوێ له‌دروستى كردنى چبسدا به‌كاردێت كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و زیان به‌ گورچیله‌كانى منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت .

له‌شكر حه‌مید

پسپۆری زانستی خۆراك خۆراك

ھەواڵی زیاتر