سلێمانی.. کەسێک بە تۆمەتی سوتاندنی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی سوتاندبوو.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوا ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبنکەی پۆلیسی وارماوە تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لەجۆری نیسان پیك ئاب لەبەردەم ماڵەكەیدا سوتاوە، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا.

لەئێستادا تۆمەتبار (م ، م ، ع ) لەدایكبووی 1989 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیداو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر