‎بۆ ئیسلامییە ماوییەکە

‎پەیامی جەنابی سەرۆک بارزانی کۆتایی بەو قسانە هێنا کە بەراوردی کوردستان و ئەفغانستانییان دەکرد،ئەم دەنگۆیانە هەندێکیان ژاوە ژاوێکی حاقدانەبوو هەندێکی ئەو سیاسیانەن کە لەوەتەی هەن داردەستن و چێژ لەمەوەردەگرن و خەڵکێکی ئاساییش وەک بۆچونێکی ئازادانە، یان لەفکری خۆیاندا کە ئازادن ئەم بیرکردنەوەیان هەبوو، لەوانەیە بپرسن لەئێمە بۆ هەرچی بێت دەڵێین داردەست؟ ئێوە بڵێن ئەگەر ئەم کەسانە داردەست نەبن چین؟

‎گەلێکی ئەنفالکراو کیمیابارانکراو،زیندەبەچاڵ و گوندەکانت سوتێندران کچ و کوڕت شەهیدکران و خاک و ئاوت وێرانکراو کانیاوەکانت کوێرکرانەوە،داردەست نەبیت چیت لەبری دۆزەکەت دێی باسی تاڵیبان و پاڵپشتییان دەکەیت!

‎لەدوای ئەو پەیامە ئەوەی سەرسام نەبووم پێی قسەی ئەو پیاوەبوو کە پێی دەڵێن ئەبووبەکر هەڵەدنی،چوونکە هەمووجارێک حقدێکی پەنگخواردوو هەیە لە قوڕگیداو دەبێ جارجار قیژەیەکی لێ بێت، هەڵەدنی ڕۆژ هەیە ئیسلامییە،جار هەیە خەمی شیوعی و سۆسیالیست دەخوا،یەکگرتووە،بەڵام ئیعجابی بۆ چەپگەراو ماو تسی تۆنگ هەیە،لەبری برای موسڵمان حەزی لەوەیە پێی بلێی هاوڕێ ئەبووبەکر!.

‎پیاوێک هاتووە باس لەوە دەکات بۆچی جەنابی سەرۆک تەنها باسی شەڕی داعش و سحێلاو کۆڕێ دەکات،بێ ئەوەی تێبگات لە بایەخی ئەم شەڕانە لەڕوویی مێژووییەوە بۆ گەلی کورد،لەم سێ شەڕەی کە وەک نموونە هاتوونەتەوە، بەعس و حەشد و داعش لەلایەن پێشمەرگەوە شکێنراون،ئەو سێ هێزەی هەموو جارێک بۆ ئیبادەو سڕینەوەمان هاتن بەڵام بەلووتی شکاو گەڕانەوە

‎پرسیار ئەمەیە کاک ئەبوبەکر، ئێمە مێژوومان سەدان داستانی هەیەو هەموو ڕۆژێک دەتوانرێت ژمارەیەکیان ڕیز بکەین و هەموو بست و سوچێکی ئەم وڵاتە یادی داستان و قارەمانیەتیەکی سەرۆک و پێشمەرگەی لەخۆگرتووە،.

‎ بەڵام پرسیار ئەمەیە ئێوە چیتان هەیە بۆ باسکردن،کامەیە مێژووتان؟
‎باسی نەبەردییەکانت بکە بۆمان،چالاکییەکانت لەناو شار دژی بەعس؟!یان با باسی ئەو داستانە بکەین کە لەدژی داعش برینداربوویت؟

‎بێگومان ئەمانەت هیچ نەبووەو نییەو ناشتبێت،ئەگەر شەڕێکیشت کردبێت لەوڕیزەدا نەبوویت کە بۆ گەل و وڵات بووە،مێژووت هێندە پڕە لەسەرلێشێوان من بیستبێتم حزبەکەی خۆشت سەرسام نین بە قسەو هەڵوێستە دژبەیەکەکانت.

‎لەکۆتایدا جارێک هەرایەک هەبوو لە پەرلەمان،هەلەدنی هیچ مەوزوع نەبوو هەستایەوە هاواریکرد و گوتی دەی وەرن یەکجار بشمان کوژن کە ناهێڵن هیچ بکەین،هەڤاڵێکی ئێمە پێی گوت ئینجا تۆ چیت تا کەسێک بیەوێت بتکوژێت،نوقتە.

‎پێشەوا هەورامانی

ھەواڵی زیاتر