سەرکردەکانی G7 لە بارەی ڕەوشی ئەفغانستان کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەیەکی نائاسییدا سێ شەممە سەرکردەکانی G7 لە بارەی ڕوشی ئەفغانستان کۆدەبنەوە.

بۆریس جۆنسن لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “پێوسیتە کۆمەڵگەی نێودەڵوتی پێکەوە کار بکەن بۆ دڵنیا بون لەوەی کارەستای مرۆیی ڕوو نەدات و پاراستنی دەستکەوتەکانی خەڵکی ئەفغانستان کە لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوو کە بەدەستیان ھێناوە”

بۆ ماوەی ھەفتەیەکە بۆریس جۆنسن ھەوڵی ڕێکخستنی کۆبونەوەی نائاسایی دەدات، بە بەشداری وڵاتانی بەریتانیا، کانادا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، یابان و ئەمەریکا.

ھاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکان ڕووبەڕوی ڕەخنەی توند بونەتەوە بۆ دروست کردنی ئەو قەیرانەی لە ئەفغانستان ھاتۆتە پێش و ھەڵاتنی ھەزاران ئەفغانی و خەڵکی بیانی پاش گرتنەوە دەستی دەسەڵات لە لایەن تاڵیبانەوە.

ھەرچەندە بە شێوەیەکی کاتی ئەمەریکا ھەزاران سەربازی ناردۆتە ئەفغانستان بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوەی ھاوڵاتیان، بەڵام ھاوپەیمانان لە نێویاندا بەریتانیا پشتگیری لەو پێشنیارە دەکەن بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکاو ھاوپەیمانان کە لە 31 ئەم مانگە کۆتایی پێدێت.

ھەواڵی زیاتر