لە ھەولێر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خرایە خوارەوە

شەوی رابردوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان پێش ئەوەی ئامانجەکەی بپێکێت خرایەخوارەوە.

 سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، سیستمی بەرگریی هێزەکانی هاوپەیمانان درۆنێکیان دەستنیشان کردووە، “پێش ئەوەی ئامانجەکەی بپێکێت خراوەتەخوارەوە و هیچ زیانێکیشی نەبووە.” شەوی رابردوو کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بۆ ماوەی نزیکەی 30 خولەک زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا و داوای لە خەڵک دەکرد لە پەنجەرە و شوێنە کراوەکان دووربکەونەوە، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بە رووداوی گوت، درۆنێک بیندراوە، ئەمڕۆش بۆ رووداو پشتڕاستکرایەوە کە درۆنێک خراوەتە خوارەوە. 

رووداو

ھەواڵی زیاتر