بڕیارە مووچەی مانگی 7ـی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند”بڕیارە ئەمرۆ پێنجشەممە 19-8-2021 مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت و لە کۆتایی ئەم مانگەش مووچەیەکی دیکە وەربرگرن کە مووچەی مانگی ئابە”. ئەوەش لەكاتێكدایە، وا چاوەڕێ دەكرا مووچەی مانگی (7 و 8) ی لیواكان پێكەوە بدرێ، بەڵام سەرەتا مووچەی مانگی (7) دەدرێ و دواتر مووچەی مانگی (8) دەدرێ.