“ئەگەر بەكارهێنانی هێزی چەكدار بەردەوام بێت مەترسی هەیە یەكێتی لە رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەر ناشناڵ دەربكرێت”.
عومەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی لە نامەیەكدا بۆ بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ساڵی 1982 ەوە هەوڵێكی زۆری دا بۆ ئەوەی وەكو حزبێكی سۆسیال دیموكرات بناسرێت، دواتریش ببێت بە ئەندام لە سۆسیالست ئینتەر ناشناڵ.
هەتا 2003 ئەمە بەدینەهات كە یەكێتی وەكو ئەندامی چاودێر وەرگیراو لە كۆنگرەی 2008ی ئەسینادا وەكو ئەندامی هەمیشەیی وەرگیرا مام جەلال وەكو یەكێك لە جێگرەكانی سەرۆكی رێكخراوەكە دانرا.
بۆ ئاگاداریتان رێكخراوی سۆسیال ئینتەر ناشناڵ كە یەكێتی ئەندامە تێیدا زۆر ناڕازین و بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەن هیچ گۆڕانكارییەك لەناو حزبەكانی ئەندامیاندا رووبدات كەبەشێوەیەكی دیموكراتیانەو ئاشتیانە نەبێت.
نامەی فەرمیتان بۆ رەوانە دەكەم، مەترسی دەركردنیش هەیەئەگەر بەكار هێنانی هێزی چەكدار بەردەوام بێت.