تاڵیبان دەستی کرد بە کوشتنی خۆپیشاندەران

لە گردبوونەوەی هاوڵاتیانی شاری جەلال ئاباد، تاڵیبان دوو کەسی کوشتووە کە ئاڵای ئەفغانستانیان پێ بووە.

چەند ئەندامێکی تاڵیبان دەستڕێژی گوللەیان لە خۆپیشاندەران کردوود کە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی دژی حوکمی تاڵیبان ھاتبوونە سەر شەقامەکان، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر خەلک بریندار بوون.

ئاژانسی خەبەری ناوخۆیی پژواک، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە خەڵکی ئاڵای تاڵیبانیان ھەڵگرتوە و ھەندێکیش ھەستاون بە ھێنانە خوارەوەی ئاڵای تاڵیبان کە پێشتر لە ناوەندی شارەکە ھەڵکرا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی دەزگا ناوخۆییەکان، ڕۆژنامەنوسێک توندوتیژی بەرامبەر کراوە و لێی دراوە، لە کاتی گواستنەوەی دۆخی خۆپیشاندەران.

زەبیحوڵا موجاھید، وتەبێژی تاڵیبان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، پێشتر ڕایگەیاندبوو، ھاوڵاتیان دەتوانن لە ماڵی خۆیان بمێننەوە و ئێمە ئازاری ئەوان نادەین، ھەروەھا سەربازانی حکومەت و ئەوانەشی یارمەتی ھێزە ڕۆژئاواییەکانیان داوە.

ھەواڵی زیاتر