لە بەنداوێکی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سێ برا خنکان.
یەدوڵا شوکری، قائیقمامی شاری سەلاس و باوەجانی ڕایگەیاند، براکان لەگەڵ خانەوادەکانیان چوون بۆ بەنداوی ئازادی لە داڵاهۆ، بەڵام بەهۆی ناشارەزایی لە مەلەکردن خنکاون.
سەرەتا یەکێک لە براکان چووەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە، دوو براکەی تریش بۆ هەوڵی ڕزگارکردنیان داوە، بەڵام هەرسێکیان خنکاون.
مزەفەر و میلاد و وریا ئەو سێ برا کوردە بوون کە دوێنێ سێ شەمە خنکان.