دەزگا هەواڵگرییەکان: داعش لە عێراقدا بەهێز دەبێتەوە
بەپێی ماڵپەرى zero hedge، بەپشتبەستن بە دەزگا هەواڵگرییەکان، گروپی تیرۆریستیی داعش بە بەهێزى ماوەتەوە و ئامادەیە بۆ گەڕانەوە و سەرهەڵدانەوە لەکاتێدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلانەکانى خۆى جێبەجێبکات کە بەقوڵى بکشێتەوە دواوە.
بەپێی راپۆرتێکى نەتەوە یەکگرتووەکان، داعش گەشەیکردووە بۆ گروپێکى یاخیبووى هەڵکشاو، کە هەڵدەستێت بە قۆستنەوەى لاوازى هێزە ئەمنییە خۆجێییەکان، بۆ دۆزینەوەى پەناگەیەکى ئارام و لێدانى ئەو هێزانەى کە تێوەگلاون لە ریشەکێشکردنى ئۆپەراسیۆنەکانى داعشدا.
بەپێی راپۆرتەکە، ئەم گروپە تیرۆریستییە بەردەوام دەبن لە بەئامانجکردنى هاوڵاتیانى مەدەنى و چەند ئامانجێکى تر لە پایتەخت. ئامانجیش، راکێشانى سەرنجى میدیاکان و شەرمەزارکردنى حکومەتى عێراقییە.
پشتبەستن بەوەى لە ئێستادا لە ئەفغانستان دەگوزەرێت، چەند ویلایەتە یەکگرتووەکان بەقوڵى بکشێتەوە دواوە، ئەوەندە زیاتر داعش بەهێزدەبێت. ئەمەش بەو مانایە دێت، پەلامارى زیاتر لە دژى بیرە نەوتییەکانى کەرکوک ئەنجامدەدرێت. بەتایبەتیش کێڵگەى نەوتى بای حەسەن، نزیکەى 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت لە رۆژێکدا و زیاتر لە 120 بیرە نەوتیش لەخۆدەگرێت. ئەمەش، وایلێدەکات لەلایەن تیرۆریستانى داعشەوە بکرێتە ئامانج. سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ریشەکێشکردنى ئەم گروپە تیرۆریستییە، بەڵام هێشتا لە عێراق و سووریادا زیندووە.
دژەتیرۆر