کچێکی فوئاد مەعسوم بۆ سەرۆک بارزانی: لە کوردستان تۆمان هەبێ بەسمانی

شیرن فوئاد مەعسووم، کچی فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بڵاودەکاتەوە و لەمیانەدا دەڵێ “کە تۆ هەیت کوردستان ئاوەدان و کورد سەرفرازە”.

شیرین فوئاد مه‌عسوم کە چاودێری سیاسی و شاره‌زای په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانە پەیامەکەی لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی” تەمەنێک پڕ لە سەروەریت پیرۆز سەرۆک”.

ناوبراو نووسیویەتیشی”یادی لەدایکبوونت پیرۆز جەنابی سەرۆک و رابەرمان کاک مەسعود بارزانی، کە تۆ هەیت کوردستان ئاوەدان و کورد سەرفرازە، سوپاسی تەمەنێک خەباتت بۆ نەتەوەکەمان دەکەین”.

شیرن فوئاد مەعسوم لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی دەنووسێ” هەزار جار دەیڵێینەوە لە کوردستان تۆمان هەبێت بەسمانی”.

ھەواڵی زیاتر