بەبۆنەی سەرکەوتنی تاڵیبانەوە بزووتنەوەی ئیسلامی پەیامێکی بڵاوکردەوە

بەبۆنەی سەرکەوتنی بزووتنەوەی تاڵیبانەوە بزووتنەوەی ئیسلامی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی گەلی مسوڵمانی ئەفغانستانی هاوبیرو باوەڕو برامان بەناوی رێزدار رابەری گشتیی و مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامانمان لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی خۆمان رادەگەیەنین بەوسەرکەوتنە گەورەو گەڕانەوەی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئیسلامی بۆسەر جڵەوی دەسەڵات بە کەمترین قوربانی وبێ خوێن رشتن، جارێکی تر گەڕانەوە بۆ هەڕەمی دەسەڵاتداریەتی ، ئاشکرایە لە ماوەی بیست ساڵی دەسەڵاتی داگیرکەران کە گەلی مسوڵمانی ئەفغانستانیان شەڵاڵی خوێن کردبوو و بەهەزاران کەس لەژن ومنداڵ و خەڵکی سڤیل و بێتاوان بوونە قوربانی بەدەستی سیاسەتی چەوتی داگیرکەرانەوە.

ئێمە ئومێد دەکەین بزووتنەوەی ئیسلامی تالیبان لە ماوەی ڕابردوودا ئەزموونیان وەر گرتبێت و ببنە مایەیی سەقامگیری و بەرقەراری ئاشتی وئارامی و کۆتاییهێنان بەخوێن بەربوون لە وەڵاتەکەیانداو مافی هاوڵاتیەکانیان بپارێزن بەبێ جیاوازی و دادپەروەری و عەدالەت پەیڕەوبکەن، شێوازی ئاشتیانەو مامەڵەی دروست لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو جیهان ڕەچاو بکەن، گیانی لێبووردەییان هەبێت و دوور بکەونەوە لە تۆڵە سەندنەوە.

ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان خۆشحاڵین بەسەرکەوتنی رەوتەئیسلامیەکانی جیهان و هیوادارین ببنە نموونەیەکی جوانی فەرماڕەوایەتی ئیسلامی لە وەلاتەکەیانداو کۆتاییهاتنی مەینەتیەکانیان، گێڕانەوەی ئاشتوایی و لێبووردەیی و بەیەکەوە ژیان و بەرقەرار کردنی ئارامی و ئۆقرەیی بۆ ئەفغانستان.

ووتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان.
2021/8/15

ھەواڵی زیاتر