ئێحسان عەلی عەبدولعەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی، لە پەیوەندییەکای تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی “سەرکەوتن” لە تاڵیبان دەکات.
دەقی نووسینەکەی ئێحسان عەلی عەبدولعەزیز:
“ئەمڕۆ ئێوارە بەرواری 15 / 8 / 2021 لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا قسەم کرد لەگەڵ ڕێزدار ذبیح الله مجاهد سەرکردەی دیاری بزوتنەوەی تاڵیبان و پیرۆزبای سەرکەوتن و ڕزگارکردنی ئەفغانستانمان لێکردن و دڵخۆشی و پەرۆشی برایان و خوشکان و سەرکردایەتی بزوتنەوەکەمان پێگەیاند دوعا و نزای خێرمان بۆکردن…
هەر لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا ڕێزدار ذبیح الله مجاهد زۆر سوپاسی ئەم پەیوەندیە و پەرۆشیەی لێکردین و دوعا و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆکردین و لە پەیوەندیەکەدا فەرمووی چەند سەرکردەیەک لەتەنیشتمەوەن ڕێز و خۆشەویستی زۆریان بۆ مسوڵمانانی کوردستان و تەواوی سەرکردە و ئەندامانی بزوتنەوەی ئیسلامی هەیە”.