لە قەرەداغ سێ ڕاوچی دەستگیرکران
لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی خاڵی دێلێژەی سەربەبەشی قەرەداغ بۆ چەمی باسەڕە توانیان (٣)ڕاوچی دەستگیربکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوون بە مادەی (کلۆر) هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر (٣)کیلۆ کلۆر و (٧) تۆڕی ماسی و (١)دەستە داو و (١)ئۆتۆمبێل لەگەڵ چەند ماسیەکی ڕاوکراودا .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ ڕێکاری یاسایی