ئەوەی پێویستە لەسەر ڤایرۆسە نوێیەکە بیزانی

بە کوشتنی کەسێک و گریمانەی بڵاوبونەوەی لە ناو 150 کەس، ڤایرۆسێکی کوشندە کە بە ماربورگ ناو دەبرێت لە گوینیا دەستنیشان کرا.

ھەفتەی ڕابردوو، بۆ یەکەم جار لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، لە گوندی گێکێدو، ئەم ڤایرۆسە دەستنیشان کراوە و گریمانەی تووشبوونی ئەو کەسانە ھەیە کە لەگەڵ یەکەم قوربانی پەیوەندیان ھەبووبێت کە ژمارەیان 150 کەسە.

ھێشتا ھیچ کەیسێکی دی دەستنیشان نەکراوە، بەڵام ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشدرای لە نزیکی ئەو گوندە دەدات لە سنورەکانی سیێرا لێیۆن و لیبیریا.

ڤایرۆسی ماربورگ چییە؟

ئەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1967 ھێڵکاری پزیشکی بۆ کراوە و دەتوانیت مرۆڤ توشی تای خوێن بەربوون بکات و نزیکە لە ئێبۆلا. ڤایرۆسەکە بکوژترینە تا ئێستا زانرابێت، بە لەناوبردنی 90% ئەو کەسانەی توشی ئەم ڤایرۆسە دەبن.

چۆن بڵاوبۆتەوە؟

شەمشەمەکوێرەی میوەخۆر ھەڵگری ئەم ڤایرۆسەیە، بەڵام لە مرۆڤدا دەکرێت لە ڕێی خوێن و شلەکانی جەستە بگوازرێتەوە، ھەروەھا دەستدان لەھەر شتێک ئەم ڤایرۆسەی پێوە بێت. نەخۆشیەکە لە ڕێی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گوستراوەتەوە بەھۆی تێکەڵی زۆریان لەم ناوچەیە. ڕەنگە لە کاتی ڕاوکردن یاخود خواردنی گۆشت بوبێت.

نیشانەکانی چین؟

ھەڵگری ڤایرۆسەکە ڕەنگ و ڕوی تێکدەچێت وەک چاو بە قووتدا چوون و ڕوخسارێکی بێ دەربڕین(بێ ئیحساس). بە پێی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، نیشانەکانی دی وەک سەرئێشە، سکچوون، ئازاری مەعیدە و ڕشانەوە. پاش پێنج ڕۆژ، نەخۆش توشی خوێن بەربون دەبێت لە ئۆرگانەکانی ناوەوە یاخود چاو، گوێ و دەم، بەڵام نەخۆش بەھۆی لەکارکەوتنی سیستەمی دەمارەوە دەمرێت نەک خوێن بەربون.

ماربورگ چۆن چارەسەر دەکرێت؟

ھیچ ڤاکسینیکی تایبەت بە ڤایرۆسەکە نیە، تەنیا دەرمانە یارمەتی دەرکان نەبێت.

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە ئێستاوە دەستی بە ھەوڵەکانی کردوە بۆ زوتر ڕاگرتنی ئەم ڤایرۆسە و ڕێگەگرتن لە دزەکردنی بۆ ناوچەکانی دی، تا ئێستا زانراوە ڤایرۆسی ماربورگ لە نێوان ئاژەڵاندا بوونی ھەیە بە تایبەت شەمشەمەکوێرەی میوەخۆر لە ناوچەکانی باشوری گوینیا و دراوسێکانی وەک سیێرا لێیۆن و لیبیریا.

ھەواڵی زیاتر