سەرۆکی شارەوانی کەربەلا لەکاتی ڕوخاندنی خانوی زیادەڕودا کوژرا

سەرۆکی شارەوانی کەربەلا لەسەر ڕوخاندنی زیادەڕۆیی تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا. 

ئەندازیار عەبیر سەلیم ناسر، سەرۆکی شارەوانی کەربەلا لە کاتی سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی لابردن و تێکدانی زیادەڕۆیی تەقەی لێکرا و گوللە بەر پشت و سکی کەوت و لەگەڵ کەسێکی یاوەری برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە یەکەی چاودێریی چڕ بەهۆی سەختیی برینەکەی عەبیر سەلیم ناسر گیانی لەدەستدا. ئەو کەسەی تەقەی کردووە، بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نییە.

ھەواڵی زیاتر