جۆ بایدن سیاسەتی بەرامبەر بە ئێران دەگۆڕێت

بە گوێرەی راپۆرتێکی پەیمانگای بەرگریکردن لە دیموکراتییەتی ئەمریکی، بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی جۆ بایدن ئاشکرای کرد، ئیدارەی بایدن سیاسەتی خۆی بەرامبەر ئێران دەگوڕێت بۆئەوەی زۆر توندتر بێت لەگەڵی و رەنگە ئەو پەیڕەوە کە ئیدارەی بایدن دەگرێتەبەر زۆر نزیک بێت لە پەیڕەوی ترەمپ لە دژی ئێران.

راپۆرتەکە ئەوەشی زیاد کرد، ئیدارەی بایدن هەمیشە بێزاری خۆی لە مامەڵەی ترەمپ لەگەڵ ئێران نەدەشاردەوە و پلانی ئیدارەی بایدن زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناوکی بوو ئەمەش لە رێگەی دەرخستنی نیازپاکی و نەرمونیانی. بەڵام لەگەڵ بەرێوەچوونی شەش گەڕ لە دانوستان و بەدەستهێنانی ئامانجی کەم وادیارە بەکارهێنانی هەژموون لە دیپلۆماسییەت زۆر پێویستە.

بەرپرسەکە گوتی، بایدن بیردەکاتەوە لە سیاسەتێکی جێگرەوە، بەتایبەتی کە ئێران بەردەوامە لە بەرەوپێشچوونی ناوکی، ئاماژەشی پێدا، “ئەگەر ئێران گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ناوکی ئەستەم کرد ئەوا ئیدارەی بایدن دەگەڕێتەوە بۆ ستراتیجییەتی رێڕەوی دووانەیی کە بریتییە لە گوشاری سزاکان و پێشنیاری بەردەوام بۆ دانوستانەکان”.

دژەتیرۆر

ھەواڵی زیاتر