بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، لە ئۆپراسیۆنێکی ٦ کاتژمێریدا، دوو کەشتی مرۆیی فەرەنسی و ئەڵمانی ۳۹٦ کۆچبەریان ڕزگارکرد.
شەوی یەکشەممە، هەردوو کەشتی سی وۆچ و ئۆشەن ڤایکین لە ئۆپراسیۆنەکەدا ۳۹٦ کۆچبەریان لە نزیک سنوری تونسەوە ڕزگارکرد، بەڵام تا ئێستا هیچ قوربانییەک تۆمار نەکراوە.
لەلایەکی دیکەشەوە، کەشتی ئۆشەن ڤایکین بە تەنها تا ئێوارەی ۱ شەممە ٥٥٥ کۆچبەری هەڵگرتبوو کە لە چەند پڕۆسەیەکی دیکەدا کۆچبەرەکانی ڕزگارکردبوو.
لە ئێستادا بەهۆی قەرەباڵغی کەشتییەکانەوە، توانای ڕزگارکردنی کۆچبەری دیکەیان کەم بووەتەوە و بەدوای بەندەرێکدا دەگەڕێن تا کۆچبەرەکان وەک پەنابەر لەخۆبگرێت.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر